ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

دوو راهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنی گاتوزۆ

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو کەسێک لە شوێنی گێنارۆ گاتوزۆی راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

رۆژنامەی کۆریرۆ دێلا سێرا بڵاویکردۆتەوە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە، بەرپرسانی نێراتزۆری دەیانەوێت ماوریسیۆ ساری رازی بکەن وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکەیان، ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆخی ئەم راهێنەرەی چێڵسیش لەگەڵ یانەکەی باش نیە ئەگەری دوورخستەوەی زیادە لە کۆتایی وەرز.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی میلان، ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری تۆتێنهامی ئینگڵاندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button