ئه‌وروپا

دی لیخت: ڕۆناڵدۆ پێی ووتم وەرە یوڤێنتوس

یاریگا- ماتیاس دی لیخت یاریزانی لاوی هۆڵەندا و ئەیاكس ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێی ووتوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە بكات.

دوای یاریەكەیان بەرامبەر پورتوگال دی لیخت ووتی: ڕۆناڵدۆ هاتە لام و پێی ووتم كەوا پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە بكەم.

هەروەها ووتیشی: سەرەتا لێی تێنەگەشتم، شۆك بووم بۆیە پێكەنیم و هیچم نەووت.

شایەنی باسە زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی بەرگریكارە لاوەكەی ئەیاكس دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button