ئاسیاکوردستان

هەولێرئامادەیەبۆمیوانداریكردنی پاڵاوتنی جامی ئاسیای لاوان

سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە شاری هەولێرئامادەیە بۆمیوانداریكردنی پاڵاوتنی جامی ئاسیای لاوان كە لەڕێكەوتی 6ی مانگی داهاتوو لەیاریگای فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
سەفین كانەبی بۆ (معرض الكرە العراقیە المصور) ڕایگەیاند كە بەهەموو شێوەیەك ئامادەكاری كراوە بۆمیوانداری كردنی یاریەكانی پاڵاوتنی جامی ئاسیای لاوان كەتیایدا هەڵبژاردەكان (عێراق وبەنگلادیش و پاكستان و كوەیت )بەشدارن .
سەفین ڕاشیگەیاند :كە هەموو ئاسانكاریەك دەكەین بۆ هاتنە ژوورەوەی هەڵبژاردەكان بۆ خاكی هەرێمی كوردستان و هەروەها یاریەكان لەكەناڵی عێراقیەی وەرزشیەوە دەگوازرێتەوە .
سەفین كانەبی ئەوەشی نەشاردەوە   ئەگەر هاتو پاڵەوانیەتی جامی كەنداو لەبەسرە بەڕێوەنەچوو بگوازرێتەوەوە هەرێمی كوردستان.

سەفین كانەبی
سەفین كانەبی

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار