ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بێرهۆف لەسەر جووڵانەوە سەرنجڕاکێشەکەی نۆیەر چی دەڵێت؟

یاریگا- جارێکیتر مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانیا بە جووڵانەوەیەکی سەرنجڕاکێشە چاوەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا کە بەرامبەر هێرشبەری هەڵبژاردەی بیلاڕووسیا ئەنجامی دا.

لەبارەی ئەو جووڵەیەی گۆڵپارێزەکەیان، ئۆلیڤەر بێرهۆفی بەڕێوبەری مانشافت گوتی: “هەستم کرد کە نۆیەر هەست بە هەندێ بێتاقەتیی دەکات بۆیە هەستا بەو جووڵانەوەیە، بەڵام زۆر زیرەکانە ئەنجامی دا و، بە باشیش چارەسەری دۆخەکەی کرد.”

خودی نۆیەریش بەم شێوەیە باسی حاڵەتەکەی کرد: “جاری یەکەم مەبەستم تێپەڕاندن ‘مراوغەکردن’ نەبوو، بەڵام مەودای پێویست نەبوو بۆ ڕزگارکردنی تۆپەکە. دووەم جاریش بەبێ هیچ پلانێک هاتە ئاراوە ”

ئەڵمانیا 2-0 یارییەکەی بردەوە. دوای ئەنجدانی دوو یاریی، شەش خاڵی کۆ کردۆتەوە. دانیمار بە سێ یاری نۆ خاڵی هەیە و، هۆڵەنداش سێیەمی گرووپەکەیە بە دوو یاری توانیویەتی دوو خاڵ کۆ بکاتەوە. دوای ئەوانیش هەڵبژاردەکانی ئستۆنیا و بیلاڕووسیا دێن.

– دیمەنەکەی نۆیەر بە ڤیدیۆ:

https://youtu.be/FsslI0HVINk

بابەتی زیاتر

Back to top button