ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گاریس بەیل دەست پێکردەوە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند لە هەوڵی ئەوەدان گاریس بەیل، یاریزانی یانەی ریال مەدرید بە شێوەی خواستن بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی میرەری بریتانی زانیاری دەستکەوتووە شەیتانە سوورەکان ئامادەن بۆ ماوەی یەک وەرز و بە شێوەی خواستن یاریزانی وێلزی مێرنگی بە موچەی هەفتانەی 480 هەزار پاوەند بگوازنەوە ریزەکانیان، لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستە کاتیەکە بۆ ماوەی یەک وەرز.

ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری بەیل ببێت، بەڵام ئەم یاریزانە بە هۆی موچە خەیالیەکەی ئامادە نیە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button