ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

دەیڤید بێکهام دەیەوێت ڤالێنسیا بکڕێت

یاریگا
دەیڤید بێکهام، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند و خاوەنی یانەی میامی ئەمریکی لە هەوڵی کڕینی ئانتۆنیۆ ڤالێنسیا بەرگریکاری ئیکوادۆری یانەی مانچێستەر یونایتدە.

رۆژنامەی وەرزشی سەنی بریتانی بڵاویکردۆتەوە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەیەوێت بەرگریکارە ئیکوادۆرییەکە رازی بکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەیان بکات. ئەم بەرگریکارە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کۆتایی هاتووە و دەتوانێت بە خۆرایی یانەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

بێکهام ماوەیەکە یانەی میامی ئەمریکت کڕیوە و یانەکەی وەرزی داهاتوو بەشداری خولی ئەمریکا ناسراو بە MLS دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button