مۆندیال

ئیسپانیا پورتوگال بە هاوبەشیی داوای میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 دەکەن

یاریگا- ئەمڕۆ هەردوو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و پورتوگال پێکەوە ڕایانگەیاند کە داوایەکی هاوبەشییان هەیە بۆ میوانداریکردن و بەڕێوەبردنی مۆندیالی 2030.

ناوی وڵات یاخود وڵاتانی میوانداری ئەو مۆندیالە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانیی 2022 ئاشکرا دەکرێت. هەرچی مۆندیالی دوای ئەوەشە، واتا 2026، لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوە دەچێت.

ڕکابەرەکانی ئیسپانیا و پورتوگال چاوەڕێ دەکرێت بەریتانیا و ئێرلەندابن. پێشبینی کراویشە کە هاوبەشییەک لە ئەمریکای باشوور دروست بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بۆنە وەرزشییە کە ئەرژەنتین و ئۆرەگوایی و چیلی و پاراگوای بێنە کێبڕکێکەوە.

بەشێوەیەکی چاوەڕەاننەکراو، ناوی مەغریب لە بەیاننامە هاوبەشەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و پورتوگال نەهاتبوو، کە وا چاوەڕوان دەکرا ئەو وڵاتە ئەفریقییەش سیانەی ڕێکخەرانی مۆندیالەکە پێکبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button