ئه‌وروپائیسپانیا

ڕامۆس ڕیکۆردێکی مێژووی کاسیاسی شکاند

یاریگا- لە یاریی شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ لە میانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی تۆمار کرد.

ئەو بردنەوەیە ڕیکۆردێکی مێژوویی تێدا بوو بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکار، ئەویش گەشتن بوو بە بردنەوەی ژمارە 122 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، کە پێشتر ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووتری ماتادۆرەکان بە 121 بردنەوە هەڵگری ڕیکۆردەکە بوو.

هاوکات یاریی ژمارە 163ی کاپتنەکەی ئیسپانیا بوو، لە کاتێکدا کاسیاس بە 167 یاری گەشتبووە ئەو ڕیکۆردە. هەریەکە لە ژاڤی هێرناندز خاوەنی 100 بردنەوە لە 133 یاریی و ئاندرێس ئینێستا 96 بردنەوە لە 131 یاریی.

ئیسپانیا لە کۆڵەمەڵەی پێنجەم دێت و بە سێ یاریی 9 خاڵی کۆ کردۆتەوە. سوید بە 7 خاڵ دووەم و ڕۆمانیا 4 خاڵ و ماڵتا و نەرویژ و دوورگەکانی فارۆ پلەکانیتری ڕیزبەندییەکە پێک دەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button