ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

ڤان دایک باس لە رووبەرووبونەوەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
ڤێرگیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی باس لە رووبەرووبونەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە فایناڵی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات.

دوای گەیشتنی پۆرتوگاڵ و هۆڵەندا بە فایناڵی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، باس لە رووبەرووبونەوەی هەردوو یاریزان دەکرێت، بەڵام بەرگریکارە هۆڵەندییەکە پێیوایە پۆرتوگاڵ تەنها رۆناڵدۆ نیە و ئەوان رووبەرووی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا دەبنەوە، بۆیە تامەزۆری ئەو یارییە دەکەن و ئامانجیانە نازناوەکە بەدەست بێنن.

ڤان دایک بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان دادەنرێت بە شێوەیەک هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە بیبڕێت، بۆیە رووبەرووبونەوەی ئەم و رۆناڵدۆ چاوەڕێ رکابەرییەکی باشی لێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button