یاریگا

نوێترین ڕیزبەندیی هەڵبژاردەکان بڵاو کرایەوە

یاریگانێت- لە هەفتەی فیفادا، کە تێیدا یاریزانی یانەکان دەگەڕێنەوە هەڵبژاردەکانیان. لەو چەند ڕۆژەدا 150 یاری لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوەچوو، بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر ڕیزبەندیی فیفا نەبوو.

هەرسێ هەڵبژاردەی بەلجیکا و فەڕەنسا و بەڕازیل بەدوای یەک لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم مانەوە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگەکانیان.

ئەوەی تێبینی دەکرێت، هەڵکشانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە بۆ پلەی چوارەم و جێگەی بە کرواتیا لەقکرد بۆ پلەی پێنجەمی دابەزاند.

هەڵبژاردەی ئۆرەگوایش، یەکێکیترە لەو هەڵبژاردانەی لە نێو 10 یەکەمینەکە جێگۆڕکێی کردووە و لە پلەی حەوتەمەوە چووە شەشەم.

دوای ئەوانیش، هەڵبژاردەکانی پورتوگال، سویسرا، ئیسپانیا و دانیمارک بە دوای یەک تا دەیەم دێن.

ئەرجەنتینیش لە پلەی یازدە دەبینرێت و کۆڵۆمبیای هاوکیشوەری دوازدەهەمە. ئەڵمانیا دوای بردنەوەکەیان لە هۆڵەندا، لە پلەی 16 سەرکەوتوون بۆ پلەی 13. هەرچی پرتەقاڵییپۆشەکانە، لە شازدەهەم گیرساونەتەوە.

گەورەترین بازدان لە ڕیزبەندییە نوێیەکەی فیفا، هەڵبژاردەی ئیسرائیلە کە 8 پلە هاتۆتە سەرەوە و لە ڕیزبەندیی 84 دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button