ئیتاڵیا

مانزوکیچ بۆندەکەی لەگەڵ یۆڤی تا 2021 نوێ کردەوە

یاریگانێت- ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی توڤێنتۆسی ئیتاڵی بە فەرمیی نوێکردنەوەی گرێبەستی ماریۆ مازوکیچی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا یۆڤی خۆشحاڵیی هاندەرانی باس لێوەکرد لە هێشتنەوەی هێرشبەرەکەیان تا ساڵی 2021.

ناوبراو لە ئێستادا تەمەنی 32 ساڵە. ساڵی 2015 لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کردە خانمەپیرەکە، لەو ماوەیەدا لە کۆی 159 یاری، توانیویەتی 43 گۆڵ تۆمار بکات و 19 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات. لەگەڵ یۆڤیدا براوەی سێ وەرزی یەک لەدوای یەکی خولی ئیتاڵیین و بەرەو نازناوێکی دیکە هەنگاو دەنێن.

Back to top button