ئه‌مریکائینگلتەرایاریگا

مارادۆنا: ئەگەر مانچستەر ڕاهێنەریان بوێت، من دەتوانم نازناویان بۆ ببەمەوە

یاریگا-دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ڕایدەگەیەنێت کە دەتوانێت یانەی مانچستەر یونایتد بە نازناوەکان شاد بکاتەوە ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە پێویستیان بەو بێت بیکەن بە ڕاهێنەریان.

ئەفسانەکەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بۆ گۆڤاری فۆرفۆرتوو دەدوێت و دەڵێت: “ئەگەر مانچستەر یونایتد ڕاهێنەریان بوێت ئەوە من ئەو کەسەم کە بتوانم بەو ئەرکە هەستم.”

لە بارەی مانچستەر و نازناوەکانیش دەڵێت: “دەزانم مانچستەر لە سەرانسەری جیهاندا درێسێکی زۆر دەفرۆشن، بەڵام ئەوان نازناویشیان پێویستە. من دەتوانم ئەوەیان بۆ بکەم.”

ئەو وتیشی کە لە ڕابردوودا مانچستەر یونایتد یانەی دڵخوازی ئەو بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی کون ئەگوێرۆی ئەرژەنتینییەوە هاندەری مان ستییە.

بۆ زانین، مارادۆنا لە ئێستادا ڕاهێنەری دۆرادۆسی مەکسیکییە لە پلەدووی ئەو وڵاتە، نەیتوانی یانەکە سەر بخات بۆ نایاب. هەرچی مانچستەریشە، دوای دیاریکردنی سۆڵشایەری نەرویژی وەک ڕاهێنەر، نەیتوانی یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ و وەزێکی بێ نازناویان بەڕێ کرد، تەنها یۆرۆپالیگیان بە نسیب بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button