ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمیی: ڕیاڵ گەشتە ڕێککەوتن لەگەڵ لۆکا یۆڤیچ

یاریگا- ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی یانەکەی لەگەڵ لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت ڕاگەیاند.

گۆڵکاری یانە ئەڵمانییەکە ماوەیەکە ئامانجی مێرەنگییە و لە پێشووتریشدا هەواڵ و زانیاریی نافەرمیی زۆری لە بارەیەوە بڵاو دەکرایەوە.

ڕێککەوتنی هێرشبەرە سڕبییەکە و یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بۆ ماوەی شەش وەرزە. ڕاپۆرتەکان ئەوەیان خستبووە ڕوو کە ئەو بڕە پارەیەی ’70 ملیۆن یۆرۆ’ یانە ئەڵمانییەکە دیاری کردبوو وەک نرخی یاریزانەکەیان، ڕیاڵ پێی قایل نەبووە و لە کۆتاییدا لە دەوروبەری 60 ملیۆن یۆرۆ کڕیویەتی.

یۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ، دووەم بۆندی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدریدە لە دوای ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بەڕازیلیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button