ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

“ڕیاڵ و ئەستێرەیەکی پاریس گەشتوونەتە ڕێکەوتنێکی زارەکیی”

یاریگانێت- یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلانی کڕینی یاریزانی سوپەردا تەقەلاکانی بەردەوامە و ئەمجارە وا دیارە ئامانجەکەی بارسێلۆنا و مانچستەر یونایتدی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی کردۆتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانیی، کە سەرچاوەکەی لە ڕۆژنامەی asی ئیسپانیەوە وەرگرتووە، یانەی مێرەنگیی بە شێوەی ڕێکەوتنێکی زارەکیی لەگەڵ ئەدریان ڕابیۆی یاریسازی پاریس سان ژێرمان گەشتوونەتە ئەنجام بۆ گواستنەوەی بە گرێبەستێکی خۆڕایی.

کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەگەڵ پی ئێس جی-دا کۆتایی دێت و، بە گوێرەی هەواڵەکەش، خۆشی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە نایەوێت زیاتر لە پاریسدا بمێنێتەوە.

ڕابیۆی تەمەن 24 ساڵ، پێشتر ئامانجی بارسێلۆنا بوو، چەندین جاریش هەواڵی گەرموگوڕ لەبارەی پێوەندیکردنی بە بلاوگرانەوە بڵاو بکرایەوە. دواتریش هەریەکە لە مانچستەر یونایتد و لیڤەرپووڵ و چێڵسی ئینگلیزی، بە داهاتووی ناوبراوەوە دەبەستران.

لە ئەگەری گواستنەوەی ڕابیۆدا، پێدەچێت دووانەی هێڵی ناوەڕاستی مەدرید، تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ، چیتر پێگەی سەرەکییان لە یانەکەدا لەدەست بدەن.

 

Back to top button