ئینگلتەرا

ڤینگه‌ر زه‌نده‌قی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان چووه‌

ئارسن ڤینگه‌ر
ئارسن ڤینگه‌ر

یاریگا – ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسنالی ئینگلیزی زه‌نده‌قی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان چووه‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌جیاتی 31ـی ئه‌م مانگه‌ رێكه‌وتی 2ـی مانگی داهاتوو ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابخرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی 70 ملیۆن پاوه‌ندیان خستۆته‌ به‌رده‌ستی، به‌ڵام تائێستا جگه‌ له‌كڕینی سانۆگۆ هیچ یاریزانێكی نه‌كڕیوه‌و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌رده‌بڕن.

به‌ر له‌ئه‌نجامدانی یاریی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، راهێنه‌ری تۆپهاوێژه‌كان له‌لێدوانێكیدا گوتی:” پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كان سه‌قامگیربن و ده‌ست به‌ململانێكردن بكه‌ن له‌سه‌ر نازناوه‌كان”.

زیاتر گوتی:”توانامان هه‌یه‌ تا كۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنه‌وه‌كان له‌ رۆژی 2ـی مانگی داهاتوو یاریزان بكرین، به‌ڵام داواده‌كه‌م كاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه‌مبكرێته‌وه‌ چونكه‌ زه‌حمه‌ته‌ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ یاریزانی پێویستت چنگ بكه‌وێت”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .