ئیتاڵیائیسپانیا

میسی: خولی ئیسپانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەدەستدا

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە كە خولی ئیسپانی توانا و بەهرەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەدەستدا، دوای ڕۆشتنی یاریزانەكە بۆ یوڤێنتوس.

میسی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی فۆكس ووتی: بوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولی ئیسپانی شتێكی نایاب بوو، وایكردبوو ڕیاڵ مەدرید بەهێزتر بێت، لەسەرەتای وەرزیش ووتم كە ڕۆشتنی كاریگەری دەبێت لەسەر یانەكەیان، هەندێك لە هاندەرەكانی مەدرید ناڕازیی بوون بەڵام لە ڕاستیدا یاریزانێكیان لەدەستداوە كە لە وەرزێكدا 50 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار دەكرد، لیگا ئەوی لەدەستدا و بە بوونی ئەو بەهێزتر بوو.

هەروەها ووتیشی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زۆر ناناسم، ڕووبەڕووی یەك نابینەوە تەنها لە یاریەكان یاخود ئاهەنگەكان نەبێت، ڕاستە پەیوەندیەكی بەهێز نیە لە نێوانمان بەڵام ڕێز و خۆشەویستی هەیە لە نێوانماندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button