ئیتاڵیاگرنگترین

کودەتایەکی گەورەی یاریزانانی رۆما لە دژی تۆتی و دی فرانچیسکۆ ئاشکرادەبێت

یاریگا-رۆژنامەی لا ریپوبلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە لە ناوەڕاستی وەرزی ئەمساڵدا بەشێک لە یاریزانە دیارەکانی رۆما دژی راهێنەر و بەڕێوبەرانی یانەکە کودەتایەکیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە دانیێل دی رۆسی، ئێدین دژێکۆ، ئەلیکساندەر کۆلارۆڤ و کۆنستانتین مانۆلاس کە دیارترین یاریزانانی رۆمان سەرۆک جەیمس پالۆتایان ئاگادارکردووەتەوە دەبێت دی فرانچیسکۆی راهێنەر و تۆتی بەڕێوبەر و مۆنچی بەڕێوبەری گشتی لە کار لابدات.

پالۆتای سەرۆکی رۆما بارودۆخەکەی بە نهێنی هێشتووەتەوە تاوەکو رۆما لە خولی پاڵەوانەکان دەرکرا، دوای ئەوە ملکەچی داواکاری یاریزانەکان بووە و هەریەک لە دی فرانچێسکۆ و مۆنچی دوور خستەوە لە رۆما.

کۆمەڵەکە خراپی ئاستی رۆمایان لەم وەرزەدا بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە شێوازی پلانی یاریکردنی دی فرانچیسکۆ باش نیە، مۆنچی بەوە تۆمەتبارکراوە هیچ ئەستێرەیەکی نەهێناوە و تۆمەتی تۆتیش ئەوەبووە کە هیچ گرنگییەک بە کارەکەی نادات. هەرچەندە تۆتی لە رۆما مایەوە بەڵام بەگورەی لا ریپوبلیکا دەڵێت پەیوەندی نێوان دی رۆسی و تۆتی بە تەواوی تێكچووە و ئاهەنگی ماڵئاواییکردنەکەی دی رۆسی لەلایەن تۆتییەوە تەنها نمایشکردن بووە.

دی رۆسی کتوپڕ ماڵئاوایی لە رۆما راگەیاند لە کۆتایی وەرزدا و دوورخستنەوەی راهێنەر و بەڕێوبەری گشتیش نەبووە هۆی ئەوەی رۆما ئاستێکی باش نیشان بدات و ئەم وەرزەیان لە پلەی شەشەم بەکۆتا هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button