چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

بە بردنەوەی چێڵسی، لیۆن سەرکەوت بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

یاری کۆتایی یۆرۆلیگ لە نێوان چێڵسی و ئارسناڵدا بووە هۆی ئەوەی لیۆنی فەڕەنسی بگاتە خولی پاڵەوانەکان.

یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەڵێت ئەو یانەیەی یۆرۆلیگ دەباتەوە راستەوخۆ دەگاتە خولی پاڵەوانەکان، بەڵام ئەگەر ئەو یانەیە پێشتر سەرکەوتبێت ئەوا خاوەنی پلەی سێهەمی خولی فەڕەنسی راستەوخۆ دەگاتە کۆتاییەکان..

جۆن میشێل ئۆلاس سەرۆکی لیۆن لە تویتەر وتی “براڤۆ چێڵسی بۆ ئەو سەرکەوتنە جوانەتان؛سوپاستان دەکەین کە دڵخۆشتان کردین و گەڕاینەوە خولی پاڵەوانەکان”.

چێڵسی ٤-١ شکستی بە گەنەرز هێنا و لەلایەن ئەو یانەیەی لە ناسناوەکە بێ بەشکرد و لەلایەکی دیکەش لە خولی پاڵەوانەکان دووری خستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button