ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چابی ئەلۆنزۆ ریاڵ مەدریدی جێهێشت و دەبێتە راهێنەری یانەیەکی لالیگا

یاریگا-چابی ئەلۆنزۆ ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید وازهێنانی خۆی راگەیاند لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمی خوار ١٤ی ساڵی ریاڵ مەدرید.

ئەلۆنزۆ پاش ئەوەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئەرکی راهێنەرایەتی تیمی ریاڵ مەدریدی خوار ١٤ ساڵی پێدرا. لەم وەرزەشدا توانیان ببنە پاڵەوانی خولی ئیسپانی بۆ ئەو تەمەنە.

سەرکەوتنی ئەلۆنزۆ لەو کارەیدا بووە هۆی جێگەی سەرنجی یانە پلە یەکەکان و بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ ئەلۆنزۆ  بەمزووانە دەبێتە راهێنەری ریاڵ سۆسیداد.

هەردوو ئەستیرەی پێشوو ئەلۆنزۆ و راول گۆنزالێز رۆژی هەینی مۆڵەتی فەرمی وەردەگرن تاوەکو کاری پیشەگەرانەی راهێنەرایەتی بگرنە دەست و پێشبینی دەکرێت راولیش لەم هاوینە ببێتە راهێنەری یانەیەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button