چامپیۆنزلیگ

چەند ئامارێك پێش یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ

یاریگا- وا بڕیارە ئەمشەو یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ لە نێوان هەردوو یانەی ئەرسیناڵ و چێڵسی كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان بەڕێوەبچێت.

چەند ئامارێكی هەردوو یانەكە پێش یاریەكەیان:

– كۆتا 10 یاری نێوانیان لە پاڵەوانیەتیە فەڕمیەكاندا چێڵسی تەنها 2 یاری براوە بووە.

– چێڵسی لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 3 بردنەوە ، 2 یەكسان، 8 گۆڵی كردووە و 2 گۆڵی لێكراوە.

– ئەرسیناڵ لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 3 بردنەوە ، 1 دۆڕان ، 1 یەكسان، 11 گۆڵی كردووە و 8 گۆڵی لێكراوە.

– ئەرسیناڵ نەیتوانیوە هیچ یاریەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان لە یانە ئینگلیزیەكان بباتەوە 4 دۆڕان ، 2 یەكسان.

– چێڵسی هیچ یاریەك شكستی نەهێناوە لە كۆتا 17 یاری خۆیدا لە خولی ئەوروپی 14 بردنەوە و 3 یەكسان.

– چێڵسی و ئەرسیناڵ لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان دوو جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە چێڵسی یاریەك براوە بووە و یاریەكیش یەكسان بوون.

– چێڵسی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان تەنها 4 یاری شكستی هێناوە لە كۆی 17 یاری.

– جیرۆ بە هاوبەشی لەگەڵ یۆڤیچ گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی ئەوروپیە.

– كیپا تاكە گۆڵپارێزە لەم وەرزەی خولی ئەوروپی زۆرترین یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتبێتەوە 7 یاری.

– چێڵسی لەم. وەرزەی خولی ئەوروپی زۆرترین گۆڵی تۆماركردووە 32 گۆڵ.

– ئەرسیناڵ لەم. وەرزەی خولی ئەوروپی 9 جار پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەی كردووە زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە.

– چێڵسی 5 یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی ئەنجامداوە 4 جار جامەكەی بردووە.

– ئەرسیناڵ 5 یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی ئەنجامداوە تەنها جارێك نازناوەكەی بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button