ئیتاڵیا

میلان دەیەوێت بە ئەفسانەیەک جێگەی لیۆناردۆ پڕبکاتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان رایگەیاند چاوەڕێی وەڵامی پاولۆ ماڵدینین تاوەکو ببێتە جێگرەوەی لیۆناردۆ وەکو بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە.

ئیڤان گازیدیس بەڕێوبەری گشتی رۆسۆنێری بۆ گازیتا وتی “ئەو نموونەییە بۆ رۆڵێکی تەکنیکی، بە ستافێکی لێهاتووش چواردەور دراوە ئەو پێشنیازەمان خستووەتە بەردەستی بەڵام کاتی پێویستی پێدەدەین تاوەکو بڕیاری خۆی بدات”.

میلان جگە لە بەڕێوبەری گشتی پێویستی بەوەیە راهێنەریکیش بدۆزێتەوە پاش رۆیشتنی لیۆناردۆ و گاتوسۆ لە یەک رۆژدا.

یانە دێرینەکەی ئیتاڵیا پێنج ساڵە خولی پاڵەوانەکانی بەخۆیەوە نەبینیووە و شەشەم ساڵیشی بێ چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button