ئیسپانیائینگلتەرا

تیرۆرستێك ده‌یه‌وێت بێته‌ ئه‌كته‌ر له‌ زنجیره‌ درامای چوونی به‌یل بۆ ریال مه‌درید

گاریس به‌یل
گاریس به‌یل

یاریگا – له‌سه‌ر گرانكردنی نرخی فرۆشتنی به‌یل و رێگریكردن له‌ رۆیشتنی بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی ده‌كرێت.

رۆژنامه‌ی زه‌ گاردیان ئاشكرایكرد تیرۆریستێكی سه‌ر به‌ گرووپی توندڕه‌وی قاعیده‌ به‌ناوی (ئه‌حمه‌د دۆسه‌ری زه‌عیم) هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام كردووه‌ له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی به‌یل بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدو داوای لێیان كردووه‌ به‌زووترین كات گڵۆپی سه‌وز بۆ یاریكه‌ره‌ وێلزییه‌كه‌ هه‌لبكه‌ن.

ئه‌و تیرۆریسته‌ی به‌ناوی دۆسه‌ری خۆی ناساندووه‌، رایگه‌یاندووه‌ یانه‌ی تۆتنهام هی جووله‌كه‌كانه‌و سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌ جووله‌كه‌و بێ ویژدان له‌قه‌له‌مداوه‌و گوتویه‌تی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یاریكه‌ره‌ ژماره‌ 11 ـه‌كه‌یان سزایان ده‌دات.

له‌ئێستادا یانه‌ی تۆتنهام و ریال مه‌درید له‌وتوێژدان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌یل له‌ وایت هارت لینه‌وه‌ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزكردانه‌وه‌ی نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه‌ .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .