ئه‌وروپائیسپانیا

” هیچ ترسێکمان لە جیابونەوەی رامۆس نیە “

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی ریال مەدرید چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە دەرەوەی مەدرید بێت و دانی کارڤاخالی هاوڕێشی قسەیەکی جیاوازی هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی کارڤاخال گووتی ” رامۆس سەرکردەیەکی بەهێزە و بوونی ئەو هێزێکی زیاترمان پێ دەدات، بەڵام ئەگەر یانەکەمان جێبێڵێت، ئەوا هیچ ترسێکمان نیە و دەتوانین بەبێ ئەویش رکابەری بکەین. هیوادارم سەرۆکی یانە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و کاپیتانۆ لەگەڵمان بەردەوام بێت “.

بەرگریکارەی بالی راستی ریال مەدرید سەبارەت بە هازاردی بەلجیکیش دەڵێت ” ئەگەر ئەو بێتە یانەکەمان، دڵنیام دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆمان “.

بابەتی زیاتر

Back to top button