ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

بەڕازیلییەکان هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەشت

یاریگا- لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی سێشەممەیاندا، نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهۆی ئازارەوە ڕاهێنانەکانی بەجێ هێشت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کەمتر لە سێ هەفتەی ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆپا ئەمێریکا کە 14ی مانگی داهاتوو لەسەر خاکی بەڕازیلییەکان بەڕێوە دەچێت، یاری کردنەوەش لەنێوان هەڵبژاردەی خانەخوێ و بۆلیڤیا دەبێت.

ئازارەکەی نێیمار لە ئەژنۆی چەپیدا درووست بووە لەو کاتەی ویستوویەتی شووت بکات. دواتر نەیتوانیوە بەردەوامبێت و بردراوەتە دەرەوە.

لای خۆیانەوە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەواڵەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە و ڕاشیانگەیاند کە چاودێری ڕەوشی یاریزانەکە دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button