ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار داوای 62 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید دەکات

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا ئامادەیە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بکات.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی بڵاویکردۆتەوە هێرشبەرە بڕازیلیەکەی شازادەکان بەرامبەر گواستنەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید، بۆ هەر ساڵێک داوای 62 ملیۆن یۆرۆ بۆ خۆی دەکات، بێجگە لەو پارەی کە دەدرێت بە یانە فڕەنسیەکە.

نێیمار بەم پارەیە مانگانە 5 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ، هەفتانە یەک ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ و رۆژانە 171 هەزار و 428 یۆرۆ و 7 هەزار و 142 یۆرۆ لە کاژمێرێک و هەروەها 119 یۆرۆ لە هەر خولەکێک وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button