ئیتاڵیائینگلتەرا

باکایۆکۆ ماڵئاوایی لە میلان کرد

یاریگا-تیمۆ باکایۆکۆ ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ماڵئاوایی لە ئەیسی میلان کرد پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی.

رۆسۆنێری مافی ئەوەی هەبوو ناوبراو بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بکڕێتەوە بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و ئەوەش دەریدەخات میلان ئەو بەندەی گرێبەستەکەی کارا نەکردووە.

“سوپاسی هەمووتان دەکەم لە میلان بۆ پشتگیریتان و میهرەبانیدان سەرەڕای ئەوەی بە سەرەتایەکی قورس دەستمان پێکرد”.

تیمۆ سەرەتا کەوتە ژێر رەخنەی توندی گاتوسۆی راهێنەر بەڵام لەم دواییەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی میلان کردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button