ئه‌مریکاگرنگترین

شارەی کاپتنی بەڕازیل لە نێیمار سەندرایەوە

یاریگا-هەڵبژاردەی بەڕازیل کاپتنی خۆی بۆ کۆپا ئەمێریکا راگەیاند و ئەو شەرەفە لە نێیمار داسیلڤا سەندراوەتەوە.

بەڕازیل لە جامی جیهانیدا سیاسەتی گۆڕینی کاپتنەکەی پەیڕەو دەکرد بۆ هەر یارییەک و دواتر لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودا راگەیەندرا نێیمار کاپتنی هەمیشەییە. بەڵام بۆ کۆپا ئەمێریکای  هاوینی ئەمساڵ دانی ئەلڤێزی ٣٦ ساڵ  کاپتنی بەڕازیل دەبێت.

لە بەیاننامەی فەرمی بەڕازیلدا هاتووە “ئەم هەواڵە بە نێیمار وتراوە لەلایەن تیتێی راهێنەر”.

لەگەڵ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشكرانەکراوە بەڵام پێدەچێت لێسەندنەوەی سەرکردایەتی سیلیساو لە نێیمار بەهۆی رەفتارەکانی ئەم دواییەی ئەو یاریزانەوە بێت  لە فەڕەنسا  بۆ سێ یاری سڕكرا بەهۆی دەستوەشاندن لە هاندەرێک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button