ئیتاڵیا

پیرلۆ: کۆنتی لە مۆرینهۆ باشترە

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ ئەستێرەی مێژوویی خولی ئیتاڵی دەڵێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەرێکی باشترە.

ئەگەری ئەوە زۆرە لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ئینتەر دووربخرێتەوە و لەلایەن کۆنتییەوە جێگەکەی پڕبکرێتەوە، بەشێکیش لە هاندەران داوای خۆزێ مۆرینهۆ دەکەن بۆ ئەو پۆستە.

پیرلۆ بۆ سکای سپۆرت وتی “بە بڕوای من کۆنتی لە مۆرینهۆ باشترە بە تایبەت لەڕووی رێکخراوی و بەرەو پێشچوونی ئەرێنییەوە، ئەگەر ئەو ببێتە راهێنەر هاندەران بە دڵنیاییەوە پشتگیری دەکەن و پەیوەندی نێوان یاریزانان و هاندەرانیش باشتردەبێت”.

جگە لە گۆڕینی راهێنەر، ئینتەر هەوڵی گۆڕانکاری دیکە دەدات و لەوانەش هێنانی رۆمیلو لوکاکوی هێرشبەری مانچێستەر یونایتدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button