یاریگا-جینارۆ گاتوسۆ راهێنەری یانەی ئەیسی میلان رایگەیاند دەستبەرداری کارەکەی دەبێت.
ئەم لێدوانەی گاتوسۆ پاش کۆبوونەوەیەک هات لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە و تێیدا پێیان راگەیاند کە ناتوانێت چیتر لە کارەکەی بەردەوام بێت.
لەگەل ئەوەی تا کۆتا هەفتە میلان چانسی سەرکەوتنی مابوو بۆ خولی پاڵەوانەکان بەڵام سەرەنجام ئەتەلەنتا لەبری ئەوان گەیشتنە ئەو پاڵەوانێتییە و ئەوەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی گاتوسۆ کارەکەی لەدەست بدات.