ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان و رامۆس لەسەر ئەگەری رۆیشتنی رامۆس کۆبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا-هەردوو راهێنەر و کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید؛ زینەدین زیدان و سێرجیۆ رامۆس کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی ئەو یاریزانە.
بەگوێرەی مارکا کۆبوونەوەکە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی رامۆس هات لە مەدرید.

سەرچاوە دەڵێت زیدان بڕوای بە رامۆس هێناوە کە لە مەدرید بمێنێتەوە و پێی وتووە ئەو یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو و پێویستی بە تواناکان و رۆڵی سەرکردایەتیەتی.

دەنگۆی ئەوە هەبوو کاپتنە مێژووییەکەی لۆس بلانکۆس رووبکاتە لیڤەرپوول. جگە لە لیڤەرپوول، یانەکانی مانچستەریونایتد و پاریس سان جێرمانیش بەسترابوونەوە بە ناوی سێرجیۆوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button