ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی لیخت بە لێدوانێک بارسێلۆنا نیگەران دەکات

یاریگا-ماتیاس دی لیخت بەرگریکاری یانەی ئەجاکس رەتیدەکاتەوە هیچ یانەیەک کە پەیوەندی پێوەدەکات یانەی خەونەکانی بێت.

دی لیخت یەکێک لە گەرموگوڕترین پڕوپاگندەکانی گواستنەوەی هاوینە. لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرا لە کۆتایی وەرز راستەوخۆ پەیوەندی بەبارسێلۆناوە بکات بەڵام ئەمڕۆ بە لێدوانێک دووبارە گومانی لەسەر داهاتووی دروستکرد و وتی

من هێشتا خۆم یەکلانەکردووەتەوە، یانەی خەونەکانم تەنها ئەجاکسە و ئەو خەونەشم هاتە دی، یانەی داهاتوو تەنها لەسەر ئەوە هەڵدەبژێرم کە کام گرێبەست بە باشتر دەزانم بۆ داهاتووم. دووریش نیە لە ئەجاکس بمێنمەوە

ئەم لێدوانەی کاپتنە ١٩ ساڵەکە لە کاتێکدایە پێشتر رایگەیاندبوو ئەجاکس جێدەهێڵێت و پەیوەندی دەکات بە یانەیەکی ئینگلتەرا یاخود ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button