رۆمەنیگە: سانێ دەبێتە جێگرەوەی رۆبن و ریبێری لە بایەرن
یاریگا-کارل هاینز رۆمەنیگە بەڕێوبەری یانەی بایەرن میونشن بە ئومێدە لە گواستنەوەی لیرۆی سانێ بۆ ئاڵیانز ئەرینا.
دەنگۆیەکی زۆر هەیە سانێ رووبکاتە بایەرن، بە تایبەت پاش رۆیشتنی رۆبن و ریبێری و هەروەها ناوبراو لە مانچێستەر سیتی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە.
رۆمەنیگە وتی “ئەو دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و یانەیەکیش نین پێویستیان بە فرۆشتنی یاریزان بێت، ئاسان نابێت بەڵام دەبێت بڕوا بە یاریزانەکە بهێنین یاریکردن لە بایەرن چەند بە چێژە. لێرە دەبێتە جێگرەوەی ریبێری و رۆبن و ئەوانیش نموونەیەکی باش دەبن بۆ ئەو تاوەکو زیاتر پێشبکەوێت”.
لوکاس هێرناندێز و بێنجامین پاڤارد دوو یاریزانی نوێی بایەرنن بەڵام هەردووکیان لە هێڵی بەرگریدان و میونشن پێویستییەکی زۆری بە یاریزانی هێڵی پێشەوە هەیە بەهۆی لەدەستدانی دوو ئەستێرە مێژووییەکەی و هەروەها ئەگەری رۆیشتنی خامێس رۆدریگێز.