بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤیلاس بواس لە فەڕەنساوە دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی

یاریگا-ئەندرێ ڤیلاس بواس دوای دوو ساڵ دابڕان جارێکیتر دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی.

بەپێی ئاژانسی فرانس فوتبۆڵ راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پۆستی یانەی مارسیلیا وەردەگرێت و  لەسەر دەستبەکاربوونی رێککەوتوون، تەنها چەند ووردەکارییەک ماوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە یەک وەرزدا لەگەڵ پۆرتۆ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و بە مۆرینهۆی نوێ ناسێندرا بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا، چوار یانەی جیاوازی گۆڕی کە بریتیبوون لە چێڵسی،تۆتنهام،زینیت و دواتریش روویکردە چین بەڵام لەگەڵ شانگهای سیپگ یەک وەرز مایەوە و ئەوەش کۆتا یانەی کارکردنی بوو لە ساڵی ٢٠١٧دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button