ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەرێوەبەری وەرزشی یوڤێنتۆس هەموو شتێکی لەسەر گواردیۆلا ئاشکرا کرد

یاریگا
فابیۆ پاراتیچی، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە ماوەی رابردوو لە بارەی پێپ گواردیۆلا بلاو کراونەتەوە.

بەرێوەبەرەکەی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ DAZN لە بارەی راهێنەری داهاتووی یانەکەیان گووتی ” دوای کۆتایی هاتنی تەواوی خولەکانی ئەم وەرزە راهێنەرەکەی یانەکەمان دیاری دەکەین، ئێستا کار لەسەر ئەو راهێنەرانە دەکەین کە پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەکەمان، پێپ گواردیۆلا نابێتە راهێنەری یانەکەمان، چونکە ئەو پەیوەستە بە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی و هیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵیدا نەبووە “.

ئەو بەرپرسەی بیانکۆنێری ئەوەشی گووت کە تاو ئەو کاتەی خولەکانی ئەوروپا تەواو نەبن هیچ شتێک یەکلا نابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button