ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

کلۆپ: بە کۆتینهۆم گووت لێرە بمێنەوە بۆ ئەوەی پەیکەرت بۆ درووست بکرێت

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند ئاشکرای دەکات زۆر داوای لە کۆتینهۆ کردووە کە یانەکەیان جێنەهێڵێت.

راهێنەرە ئەڵمانیە بۆ یەکەمجار نهێنی جیابونەوەی ناوەڕاستکارە بڕازیلیەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” ئەو کاتەی پێیان گووتم فلیپ دەیەوێت یانەکەمان جێبێڵێت هەر زوو پەیوەندیم پێوە کرد و پێمگووت باشتر لێرە بمێنی بۆ ئەوەی لە داهاتوو پەیکەرت بۆ درووست بکرێت و ببیتە ئەفسانەی رێدز، بەڵام ئەو سووڕ بوو لەسەر بریارەکەی “.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیش کە هەر ئەو کات بە کۆتینهۆم گووت بچیتە هەر یانەیەک ئەوا دەبیتە یاریزانێکی ئاسایی، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو گوێ بە قسەکانم بدات.

Back to top button