ئیتاڵیا

پێشهاتێکی نوێ پەیوەندیکردنی کۆنتی بە ئینتەر دووپاتدەکاتەوە

یاریگا-هەموو ئاراستەکان بەرەو ئەدەچن ئەنتۆنیۆ کۆتنی ببێتە راهێنەری ئینتەرمیلان بۆ وەرزی داهاتوو.

لە نوێترین پێشهاتیشدا راگەیەندرا ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە پاڵ ستیڤن زهانگی سەرۆکی ئینتەردا  سەیری یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکات.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت دەڵێت رۆژی چوارشەممە کۆنتی دەگاتە میلانۆ بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر پڕۆژەکانی ئینتەر و رۆژی شەممەش لەگەڵ سەرۆکی یانەکە بەرەو مەدرید بەڕێدەکەون بۆ بینینی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول لەسەر یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئینتەر هێشتا لەلایەن لوچیانۆ سپالێتی راهێنەرایەتی دەکرێت و هەمان سەرچاوە لەوبارەیەوە دەڵێت ئینتەر بەدوای رێگایەک دەگەڕێت تاوەکو پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سپالێتی پێبدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button