ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد لە کڕینی دی لیخت پاشگەزبووەوە

یاریگا-یانەی مانچستەریونایتد پاشەکشەی کرد لە کڕینی ماتیاس دی لیخت کاپتنی ئەجاکس.

لەگەڵ ئەوەی لاوە بەهرەمەندەکە رایگەیاند ئەجاکس جێدەهێڵێت بەڵام داهاتووی تا ئێستا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

یانەکانی مان یونایتد و بارسێلۆنا لە دیارترین خوازیارەکانی ئەو یاریزانەن بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت شەیتانە سوورەکان بڕیاریداوە چیتر هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە نەدەن بەهۆی ئەو پارە زۆرەی بارسێلۆنا پێشکەشی کردووە بۆ کڕینی ەئو یاریزانە و دەگاتە سەروو ٧٠ ملیۆن پاوەند. هەواڵە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد یونایتد ئامادەبووە ٢٥٠ هەزار پاوەند موچەی هەفتانە بدات بە یاریزانە ١٩ ساڵەکە بەڵام نایەوێت پارەیەکی زۆر لە کڕینی خەرج بکات.

وازهێنانی یونایتد رێگە بۆ بارسێلۆنا خۆشدەکات تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button