ئه‌وروپائیسپانیا

ریکۆردێکی مێژوویی چاوەڕێ مێسی دەکات

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمشەو بە تۆمار کردنی گۆڵێک دەتوانێت ریکۆردێکی مێژوویی یەکسان بکاتەوە.

تیلمۆ زارا گۆڵکاری پێشووی ئاتلێتیک بلباو لە شەش یاری فایناڵی جامی شای ئیسپانیا گۆڵی تۆمار کردووە، نزیکترین رکابەری ئەم یاریزانە لیۆنێل مێسیە کە توانیویەتی لە پێنج یاری فایناڵ گۆڵ تۆمار بکات، بۆیە یاریزانەکەی بلاوگرانا دەیەوێت لە یاری ئەمشەو ریکۆردەکەی یاریزانی پێشووی یانەکەی هەرێمی باسک یەکسان بکاتەوە.

ئەمشە لە فایناڵی جامی شای ئیسپانیا کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر بارسێلۆنا و ڤالێنسیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button