ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رامۆس هاندەرانی ریال مەدریدی بە بریارێکی لەناکاو شۆک کردووە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کاپتنەکەی مێرنگی بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی، بریاریداوە شاهانەکان جێبێڵت و لە ئێستادا بیر لەو گرێبەستانە دەکاتەوە کە پێشکەشی کراون، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە سەرکردەی مەدریدییەکان لە یانەکەی جیا ببێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەور کێشەکەی نێوان رامۆس و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە یانەکەیان لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئایاکسی تووشی دۆڕان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button