ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ بە فەرمیی وەڵامی قسەکانی پۆچێتینۆی دایەوە

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی قسەکانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری تۆتنهامی دایەوە.

پێشتر ڕاهێنەرەکەی سپێرس لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیەکی ئیسپانییدا وای ڕاگەیاندبوو گوایە پەیوەندی کردووە بە فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵەوە بۆ ئەوەی پێش یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بتوانن شوێنی ڕاهێنانەکانیان بەکار بهێنن بۆ مەبەستی خەوتن و حەوانەوە، بەڵام پیرێز پێی گوتووە کە تەنها   کاتێک دەتوانێت لەوێ بخەوێت کە دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.

ئەمڕۆ یانە مەدریدییەکە بە فەرمی ئەو قسانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: “یانەی ڕیاڵ مەدرید تووشی شۆک هاتووە لەپای ئەو لێدوانانەی لەلاین ڕاهێنەری تۆتنهامەوە دراوە سەبارەت بە مانەوەیان لە شوێنی مانەوەی یانەکەمان. دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەو قسانە ناڕاستن. ئەوە لە کاتێکدایە ئێمە هەمیشە فەراهەمکردنی تەواومان پیشانداوە بۆ داخوازیەکانی یوفا، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لیڤەرپووڵ و تۆتنهامیش. ئەو داخوازیانەشی بە دەستمان گەشتووە تەنها و تایبەت بووە بە بەکارهێنانی کامپی ڕاهێنانەکانمان و ژووری خۆگۆڕین. جەختیش دەکەینەوە لەوەی بابەتی مانەوەی یانەکانی کۆتایی، لەلایەن یوفاوە دیاری دەکرێت بە مەرجەکانی ڕێکخستن و ئاساییش.”

یەکی مانگی داهاتوو تۆتنهام و لیڤەرپووڵ لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button