ئه‌ڵمانیایاریگا

نۆیەر بۆ یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە

یاریگا- دوای نزیکەی شەش هەفتە دابڕان بەهۆی پێکانەوە، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایەرن موینخ دەگەڕێتەوە و بۆ یاری سبەی شەو ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە هەواڵی گەڕانەوەی نۆیەری دا و ئامادەبوونی پیشان دا بۆ یاریکردن لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەرامبەر لایپزیگ.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر هەواڵەکان لە بارەی یاریی کۆتایی جامەکەوە، وایان بڵاو کردەوە کە بایەرن ناتوانێت سوودمەندبێت لە تواناکانی هیچ کام لە گۆڵپارێزە سەرەکییەکانی، هەر بۆیە پەنای بردبووە بەر گۆڵپارێزی تیمی دووەمیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button