ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا هەموو قسەکانی براکەی رەتدەکاتەوە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا هەموو ئەو قسانەی براکەی رەتدەکاتەوە کە گوتبووی ئەو دەیەوێت یوڤێ جێبێڵێت.

یاریزانەکەی تانگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری سکای سپۆرتی ئیتاڵی گووتی ” براکەم ئەو قسانەی کردووە بۆ خۆی کردویەتی و هیچ ئاماژەیەکی قسەکانی من نین، هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی بیانکۆنێریم نەکردۆتەوە و دەمەوێت وەرزی داهاتوو لێرە بەردەوام بم، بەڵام بریاری کۆتایی لەدەست بەرپرسانی یانەیە “.

ماوەیەک پێش ئێستا برای دیبالا ئاشکرای کردبوو کە براکەی بریاریداوە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button