ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ: یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ كۆتا یاری هازارد دەبێت لەگەل چێڵسی

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یۆنایتد لەو باوەڕەدایە یاری كۆتایی خولی ئەوروپی كۆتا یاری هازارد دەبێت لەگەل چێڵسی.

زۆربەی سەرچاوەكان پێیان وایە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئیدین هازاردی بەلجیكی پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

لە لێدوانەكانیدا بۆ سكای مۆرینهۆ ووتی: وا دیارە یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ كۆتا یاری دەبێت لەگەل بلوز، دەیەوێت بە پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە نازناوی دیكە بەدەست بهێنێت.

وا بڕیارە یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ لە نێوان چێڵسی و ئەرسیناڵ لە 29 مانگ بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button