ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

خاڤێر تیباس داوای سڕکردنی دوو یانەی گەورەی ئەوڕوپا دەکات

یاریگا – خاڤێر تیباس، سەرۆکی خولی ئیسپانی کەوا یەکێکیشە لە کەسایەتی ناسراوەکانی تۆپی پێ لە ئەوڕوپا داوای سڕکردنی دوو یانەی گەورە دەکات بە هۆکاری ئەوەی کە “تۆپی پێیان لە وەرزشەوە کردۆتە بارزگانی”.

بە گوتەی تیباس، هەردوو یانەی مانچستەر ستی و پاریس سانجێرمان پێویستە لە کێبڕکێیە ئەوڕوپیەکان دووربخرێنەوە. تیباس ڕایگەیاند “ ئەگەر ڕێگە بدەین ئەو پارەیەی لە داهاتی وڵاتەکاندا بۆ کڕینی یاریزان بەکاردێن بەردەوام بێ، کەواتە تۆپی پێ بەهایە وەرزشیەکەی خۆی لەدەستداوە و بۆتە بازرگانیەکی تەواو“. مەبەستی تیباس لە سەرۆکاییەتیە قەتەڕی و ئیماڕاتیەکانی هەردوو یانەکە دێت کەوا دەگوترێ لەڕێگای سامانی تایبەتەوە یانەکانیان پێشخستووە نەوەک لەڕێگای خودی داهاتە وەرزشیەکانەوە.

ئەو داواکاریەی تیباس شتێکی نوێ نییە کە دژی مانچستەر ستی و پاریس سان جێرمان گوترابێت. یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕوپا پێشتریش لەگەڵ هەردوو یانەی ناوبراو کێشەی هەبووە لەبارەی گواستنەوەی یاریزانانەوە، تەنانەت لە ئێستا مانچستەر ستی هەڕەشەی دوورخستنەوەی هەیە لە وەرزی داهاتووی خولی یانەکانی ئەوڕوپا بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی گواستنەوەی یاریزانان، و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گشت شتێک یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button