ئیسپانیا

ڤینیسیوس: وەرزێکی باش بوو بۆمن و ئامادەم بۆ وەرزی داهاتوو

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر ئەستێرەی لاوی ریاڵ مەدرید گەشبینە بە داهاتووی خۆی و ریاڵ مەدرید.

ڤینی وتی “بۆ من وەرزێکی زۆر باش بوو، لە تیپی دووهەم دەستم پێکرد بەڵام دەمزانی چی روودەدات و هەر ئەوەش روویدا. چوومە یانەی یەکەم و لەوێ زۆر فێربووم. جێگەی داخە لە سێ پاڵەوانێتیدا نەمانتوانی ئەنجامی باشمان هەبێت بەڵام پێم وایە ئاساییە دوای بەدەستهێنانی سێ ناسناوی خولی پاڵەوانەکان لەدوای یەک، دڵنیام دووبارە دەگەڕێینەوە سەر سەرکەوتن. دەبێت پشوو بدەین لە ئێستادا بەڵام ئامادەم بۆ وەرزی داهاتوو”.

جونیۆر لە تەنها ١٦ ساڵیدا بە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ مەدرید کرد، بەڵام لە فلامینگۆ مایەوە و لە ١٧ ساڵی پەیوەندیکرد بە لۆس بلانکۆس. ناوبراو لە سەرەتادا نێردرا بۆ تیپی دووهەم بەڵام لە سەردەمی سانتیاگۆ سۆلاری وەک باشترین یاریزانی ریاڵ مەدرید لە قەڵەم درا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button