ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنجامدانی نەشتەرگەریەك وادەی گەڕانەوەی فاتی بۆ یاریگاكان دوادەخات

یاریگا- 

ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نەشتەرگەریەكی نوێ ئەنجام دەدات بۆ ڕزگار بوون لەو كێشانەی لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی بووە.

بارودۆخی فاتی بەرەو باشتربوون دەچوو بەڵام لە ناكاو بارودۆخی تێكچوو لە شوێنی پێكانەكەیدا هەستی بە ئازار كرد و پزیشكەكان ئامۆژگاریانكرد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكی نوێ.

بە پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو نەشتەرگەریەكە لەلایەن پزیشكی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە ئەنجام بدرێت.

شایەنی باسە فاتی ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دوور كەوتووەتەوە ، دوای ئەوەی لە سەرەتایی وەرزدا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكرد و جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی ڕونالد كوماندا كردبوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button