ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: جولیان براند بووە یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند

یاریگا
جولیان براند، یاریزانی لاوی ئەڵمانی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە ناوەڕاستکاری لاوی پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە و وەررزی داهاتوو یاری بۆ ئەوان دەکات.

جولیانی 23 ساڵان تاوەکو ئێستا بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردۆتەوە بڕەکە 25 ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button