ئیسپانیا

ڕاكیتیچ: بەخێر هاتنی گریزمان دەكەم بۆ بارسێلۆنا و دی یۆنگ جێگای من ناگرێت

یاریگا- ئیڤان ڕاكیتیچ یاریزانی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا بەخێر هاتنی گریزمان دەكات و پێی وایە هاتنی دی یۆنگ جێگای ئەم لە پێكهاتەی سەرەكی ناگرێت.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ڕاكیتیچ ووتی: بۆندم لەگەل بارسێلۆنا واژۆكرد و بیر لە جێهێشتنی ناكەمەوە، هێشتا بۆندم ماوە تا سێ ساڵی تر لێرە دڵخۆشم.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم دووبارە لەگە بارسێلۆنا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنم، بەڵام ئێستا ئامانجمان بەدەستهێنانی دوو نازناوە نێوخۆییەكەیە بۆ جاری نۆیەم لە مێژووی یانەكەدا و ڤالینسیا یانەیەكی ئاسان نیە.

یاریزانە كرواتیەكە بەردەوام بوو ووتی: فرانك دی یۆنگ یاریزانێكی لاو و لێهاتووە، من دڵخۆشم بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ، هاتنی ئەو بۆ یانەكەمان جێگای من ناگرێت و دەكرێت پێكەوە لە پێكهاتەی سەرەكی یاری بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button