ئیسپانیا

پاكۆ ئەلكاسێر هیواخوازە ڤالینسیا ببێتە پاڵەوانی جامی شا

یاریگا- پاكۆ ئەلكاسێر هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند هیوادارە ڤالینسیا ببێتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و بارسێلۆنا لە نازناوەكە بێبەش بكات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا پاكۆ ووتی: لە كامپ نۆو زۆر فێر بووم و زۆر بەرەو پێشەوە چووم لەو دوو وەرزەی لە بارسێلۆنا بووم.

سەبارەت بە سوارێز ووتی: ئەو باشترینە لە شوێنی یاریكردنی خۆی، ماوەیەكی زۆر پێكەوە بووین بەڕای من ئەو باشترینە، زۆر فێر بووم لە سۆڵدادۆ و سوارێز، لەگەڵ باشترین هێرشبەرەكان ڕاهێنانم كردووە.

سەبارەت بە جامی شای ئیسپانیا هێرشبەرەكەی پێشووی بارسێلۆنا و ڤالینسیا ووتی: هیوادارم ڤالینسیا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بباتەوە، گرنگ نیە بەلامەوە خەڵك چی دەڵێن ، من ڤالینسیاویم پێش هەموو شتێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button