ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

ژیرۆ: ئارسناڵ؟ ئێستا خوێنم شینە

یاریگا-ئۆلیڤەر ژیرۆ یانەکەی پێشووی لە دڵدا نەماوە پاش تەنها وەرزێک لە ستامفۆرد بریج.

ژیرۆ شەش وەرزی لەگەڵ ئارسناڵ بەسەربرد تاوەکو هاوینی رابردوو گوێزرایەوە بۆ چێڵسی، ناوبراو سەبارەت بە یانەی دڵخوازی لە ئینگلتەرا وتی “ئارسناڵ یەکەم یانە بوو لە ئینگلتەرا یاریم بۆ کرد و یادگاری خۆشم لەو یانەیە هەیە، هەروەها تایبەتە لام بەڵام ئێستا خوێنم بە تەواوی شینە لە چێڵسی کە هاوکات هەمان رەنگی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە و ئەمەش خۆشەویستی بۆ ئەو رەنگە ئاسانتر کردووە”.

لەگەڵ ئەوەی بە کەمی لە پریمەرلیگ چانس بە ژیرۆ درا لە چێڵسی بەڵام لە یۆرۆلیگ خاوەنی ١٠ گۆڵە لە ١٣ یاری ئەم وەرزەدا و رۆژی ٢٩ی مانگیش یاری کۆتایی ئەو خولە ئەنجام دەدەن بەرامبەر بە گەنەرزی یانەکەی پێشووی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button